ئاسایش قاچاخچیه‌كانی به‌نزینی له‌سلێمانی ده‌ستگیركرد
هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری پڕ له‌به‌نزیندا گرت كه به‌نیازبون له‌سلێمانیه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌و شاره‌كانی هه‌رێم.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی سلێمانی له‌سێ چالاكی جیاجیادا له‌بازگه‌كانی شاری سلێمانی‌و ناوشاری سلێمانی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی (22و23ی حوزه‌یرانی 2014)، توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر شه‌ش تانكه‌ر به‌نزیندا، كه‌سه‌رجه‌میان بڕی (دوو) ملیۆن‌و (162) هه‌زار لیتر به‌نزینیان باركردبوو، به‌نیازبون به‌نایاسایی بیبه‌نه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌گرانتر بیفرۆشنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌به به‌نزیندا، كه به‌هه‌مانشێوه به‌نیازبون بیبه‌نه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ش له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، له‌شاری سلێمانی، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی (92) بوتڵ غازی پڕ‌و بڕی (37) بوتڵ غازی به‌تاڵدا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌شاریدابوو بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستبونی قه‌یراندا به‌گران بیانفرۆشێته‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ڕاشیگه‌یاندوه، سه‌رجه‌م خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانیش ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
PM:02:34:23/06/2014