ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی (خه‌تیب) لە بەرزبوونەوەدایە

ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی (خه‌تیب) بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٧ کەس و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.

بەرپرسانی پارێزگای بەغدا بڵاویانکردەوە، لەئەنجامی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراقیش رایگەیاندووە" ئاگرەکە هێندە گەورە بووە زیاتر لە ٢٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداربوون لە کوژاندنەوەی".

لەبارەى روداوەکە حکومەتى عێراق بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنین بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە کۆرۆنا لەسەر تاسەری وڵات".

درانگانی شەوی ڕابردوو بۆرییەکی گەیاندنی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە نزیک بەرزە پردی دیالە لە باشووری بەغدا تەقیەوە. 


AM:10:17:25/04/2021