مەسرور بارزانی: ئامادەی هەموو هاوکارییەکی پێویستن بۆ بەغداد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست رادەگەیەنێت". 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەربڕی و ڕایگەیاند" بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم". 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی رووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.


AM:11:20:25/04/2021