ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی (خه‌تیب) بۆ ١٩٢ کەس بەرزدەبێتەوە

ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی (خه‌تیب) بەرزدەبێتەوە بۆ ١٩٢ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ٨٢ کەس بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی  نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون".

درانگانی شەوی ڕابردوو بۆرییەکی گەیاندنی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە نزیک بەرزە پردی دیالە لە باشووری بەغدا تەقیەوە، بەهۆیەوە نەخۆشخانەکە لەئێستادا چۆڵکراوە، هاوکات زیانێکى گەورەى ماددى و مرۆیى لێکەوتەوە.


PM:12:48:25/04/2021