خورماتوو.. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر دوو منداڵ گیان لەدەستدەدەن

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی قەزای خورماتووی سەر پارێزگای کەرکوک، دوو منداڵ گیان لەدەستدا، کە خوشک و برایەکن.

حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو راگەیاند" ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەكی بنار كەوتەوە، بەهۆیەوە دوو منداڵی خێزانەكە سوتان و گیانیان لە دەستدا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، قوربانییەكان خوشک و برایەكن و تەمەنی كچەكە پێنج ساڵە و كوڕەكەش سێ ساڵە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەبا و تەقینی گڵۆپێكەوە كەوتووەتەوە.


PM:04:18:26/04/2021