بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە خوێندکارانی شاری سلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە گردبوونەوەیەك ساز بکەن.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بانگەواز بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان
قووتابیان و خوێندكاران
كەسوكارە سەربەرزەكانمان
مامۆستا دڵسۆزەكانمان
هاوڵاتیانی خەمخۆر
♦ بۆ ئەوەی ساڵێكی خوێندن نەفەوتێ .
♦ لە پێناوی ئەوەی لەوە زیاتر بێحورمەتی بەخوێندن و زانست نەكرێت .
♦ بۆ ئەوەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ یەكلایی بكرێتەوە و كۆتایی بە خوێندنی شكستخواردووی بەناو ئەلكترۆنی بهێنرێت
♦ هاوكات لە پێناوی ئەوەی بە دابینكردنی پێداوستیەكانی خۆپارێزی لە لایەن حكومەتەوە دەرگای خوێندنگاكان بكرێتەوە .
ئێمە وەكو دەستەیەك لە خوێندنكارانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژی سێ شەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوەیەك ساز دەكەین.
بەشداریتان خزمەتە بە ئایندەی نەتەوەكەمان، چاوەڕوانی هیمەت و بەشداری فراوانی قوتابیان و خوێندكاران و سەرجەم چین و توێژەكانین