"پەیوەندی بارزانی‌و د.نەجمەدین لەم بارودۆخە هەستیارەدا ساردە"

لەرووداوی شکستی سووپای عێراق لە موسڵەوەو چوونی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و بەتایبەتی بۆ کەرکوک تا ئێستا بارزانی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە د. نەجەمەدین کەریمدا نەکردووەو نێوانیان ساردە".
گەڕانەوەی کەرکوک کە بەیەکێک لە هەرە خاڵە گرنگەکانی پرسی کەرکوک دادەنرێت لەباشووری کوردستان، وا ماوەی دوو هەفتەیە کەوتۆتە دەست کورد و هێزی پێشمەرگە دەیپارێزێت، بەڵام تا ئێستا بەرپرسی گەورەترین پۆستی ئیداری ئەو پارێزگایە کە د. نەجمەدین کەریمە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەورەترین پۆستی هەرێم کە سەرۆکی هەرێمدا سازنەکردووەو بەپێی قسەی چاودێرێک "نێوانیان ساردە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خراپی پەیوەندی نێوان پارتی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەگەڵ د. نەجمەدیندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە لەلایەن یەکێتیەوە د. نەجمەدین کەریم کرا بەسەرۆکی لیستی کوردی لە پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ نیسانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لەلایەن پارتیەوە رەتکرایەوەو دواتر لیستە کوردیە هاوبەشەکە هەڵوەشایەوە.       



PM:06:38:23/06/2014