ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر دەربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد و له كۆبونه‌وه‌کەدا رایگه‌یاند" هه‌رێم فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت و به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندنی هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دوپاتكردنه‌وه‌ی خواستى تاران بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشاندا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابوری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق، رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جوڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنوره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون.