دەربارەی ناردنی پشکی هەرێم
مەسرور بارزانی زانیاری بڵاودەکاتەوە

دەربارەی ناردنی مانگانەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت زانیاری بڵاودەکاتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلجەزیرە" جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەوە باشتر بووە، بەڵام لەرووی كردەییەوە هێشتا هیچ کارێک نەکراوە.
 
مەسرور بارزانی دەشڵیت " هێشتا چاوەڕێی سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراقی دەکەین بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکەن، ئێستا ئێمە لە مانگی نیسانداین، بەڵام بۆ ماوەی ١٠ مانگ دەبێت بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی ڕەوانە نەکردووە".  

لە رێکەوتی ١٨ ی نیسانەوە یاسای بودجەی عێراق لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم نەهاتووە.


  



AM:09:02:28/04/2021