مەسعود بارزانى: مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌

مەسعود بارزانی لە یادی ٣٠ ساڵەی راگەیاندنی هەرێمی نەفڕین، جەختیکردەوە کە هێشتا مەترسی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و داوایکرد، پاراستنی خەڵکی کوردستان لە ئەولەویەتییاندا بێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپانێڵێكی ئۆنلاین تایبەت بە ناوچەی ئارام كە لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەئەمەریكا سازكرابوو رایگەیاند" سی ساڵ به‌ر له‌ئێستا كاتێك رژێمى پێشوى عێراق له‌شه‌رى كوه‌یت شكستى هێنا سێ فیرقه‌ى گاردى كۆمارى نارد بۆ سه‌ركوتكردنى هاوڵاتیانى هه‌رێم و هاووڵاتیان رویان له‌ناوچه‌سنوریه‌كانكردو له‌و كاته‌دا به‌بریارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى ناوچه‌ى دژه‌فرین و پاراستنى ناوچه‌ى ئارام درا".

ڕاشیگەیاند" ناوچەی ئارام بووە هۆی ئەوەی كورد بتوانێ‌ پەڕلەمان و حكومەت پێكبهێنێت و هەڵبژاردن بكات و هەروەها كوردستان ببێتە پەناگەی ئارام بۆ هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنە عێراقییەكان".

ئاشكراشی كرد، جەیمس بەیكەر زۆر زوو هاتە سەر خەت و كاتێك لە ساڵی ١٩٩٢ لە واشنتن بینیمان پێی وتین، كاتێك لە فڕۆكەدا دیمەنەكانی ئاوارەبوونی گەلی كوردم بینی خۆم پێ‌ نەگیرا بگەمە شوێنی خۆم و هەر لەوێدا تەلەفۆنم بۆ سەرۆك بۆش كرد تا بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات و ئەوەبوو ناوچەی ئارام دامەزرا و بۆ ئەوەش سووپاسی بەیكەر دەكەین، كە ڕۆڵی سەرەكی هەبوو.

بارزانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێستاش گەلی کوردستان نەگەیشتووە بە هەموو ئامانجەکانی و قۆناخی کۆتایی، هێشتا مەترسی زۆر گەورە هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، داواکارم ئەو پشتیوانی و پشتگیرییە بەردەوامبێت. داواکاریشم پاراستنی خەڵکی کوردستان لە ئەولەویەتی ئێوەدابێت.


PM:05:55:28/04/2021