لە شاری کەرکوک تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەبەردەم بارەگای ئاسایشی نیشتیمانی روویدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان کەسێکی خۆکوژ لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پارێزگای کەرکوک  خۆی تەقانەوە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گه‌یشتوونه‌ته ‌شوێنی ڕووداوەکە و ده‌ست كراوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌.


AM:09:42:29/04/2021