پەیمانگای گەردونناسی میسری رایگەیاند" یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ١٣ی مانگی ئایاری داهاتووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ ی نیسان میدیاکانی میسر لە زاری جاد قازی، پەیمانگای گەردونناسی میسریەوە بڵاویان کردەوە" مانگی شەوال لەشەوی ١٢ی ئایاردا بەدیدەکرێت و رۆژی دواتر دەبێتە جەژنی رەمەزان کە ١٣ ی ئایار دەکات".
هەروەها هاتووە " ئەمساڵ کە ١٤٤٢ی کۆچییە، ٣٥٥ رۆژە و کۆتا رۆژی ئەمساڵ لە ١٠ی مانگی ئابدایە".
رۆژژمێری کۆچی کە تایبەتە بە مسوڵمانان، بەپێی نوێبوونەوە و دەرکەوتنی مانگ، مانگەکانی ساڵ دیاریدەکرێت کە لە لایەن عومەری کوڕی خەتاب، جێنشینی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) داهێنراوە.
مانگەکانی ساڵنامەی کۆچی جیاواز لە ساڵنامەی زایینی، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەی ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.