لە عێراق ٤١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٩٢٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٣٦٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٩٤ كەس و لەوانە ١٥ هەزار و ٤٣٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٩٣٤ هەزار و ٩٣٥ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:46:29/04/2021