وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێكاری نوێی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە وڵاتی هیندستان دەگەڕێنەوە بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا رێكاری نوێی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە وڵاتی هیندستان دەگەڕێنەوە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت"هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ هیندستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت". 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کردوەو واژی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردووە" کەرەنتین کردنی کەسانی هاتوو لە وڵاتی هیند بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینی (PCR) بۆ هەر هاوڵاتییەک.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، جیاکردنەوەی کەسانی تووشبووی سەلمێنراو بە پشکنین لەو دەزگا تەندروستیانەی کە تایبەتن بە کەرەنتین کردن، لەگەڵ گرتنەبەری گشت ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری بەپێی پێویست وە بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵەکان.

دەقی نوسراوەکە:



PM:10:22:29/04/2021