لە پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی گۆڕان
غالب محەمەد و هۆشیار عەبدوڵا خۆیان یەکلاییکردەوە

هوشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە خۆی وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ بۆ خوولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کاندید بکات، هەروەها ئاشکرای دەکات کە خۆی بۆ ئەم خوولە نوێیە کاندید ناکاتەوە، هەرچی غالب محەمەدە وەک کاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی گەرمیان خۆی کاندید کردووە.
 
لە روونکردنەوەیەکدا، هوشیار عەبدوڵڵا کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت "هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە وەک سەربەخۆ خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق کاندید کردۆتەوە. ئەم هەواڵە ڕاست نیە، سالێک زیاتر لەمەوبەر رامانگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو خۆمان کاندید ناکەینەوە".   

لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت " لە ئایندەشدا قسە و هەڵوێستی ڕون و ڕاشکاومان سەبارەت بە کۆی هەڵبژاردنەکە و هاپەیمانێتیە ئاشکرا و ژێربەژیرەکانی دەبێ".  

لەو گرووپە ناڕازییەی گۆڕان کە لەپەرلەمانی عێراقن و لە هاوپەیمانی ئایندەدان، هۆشیار عەبدولآ رایگەیاندووە خۆی کاندید ناکاتەوە، هەرچی د. غالب محەمەدە خۆی وەک کاندیدی سەربەخۆ هەڵبژاردۆتەوە. یوسف محەمەد و کاوە محەمەدو بەهار مەحمود تا ئێستا کاندیدکردنەوەی خۆیان رانەگەیاندووە.
 



AM:08:34:30/04/2021