هێزێكی عێراقی هێرشیان دەكاتەسەر
ئاوارەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژیانیان لەمەترسیدایە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزێكی چەكداری سوپای عێراق هێرش دەكاتەسەر كەمپی ئاوارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی ترێبیل لە سنوری عێراق – ئوردونو دانیشتوانەكەی توشی ترسو دڵەڕاوكێ دەكات.
پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری رۆتبە لە پارێزگای ئەنبار، ئاوارە رۆژهەڵاتییەكانی كەمپی وەلید، لەترسی گیانیان بەرەو سنورەكانی عێراق – ئوردون هەڵدێنو لە ناحیەی ترێبیل لە بارێكی سەختو نالەباردا بەسەر دەبەن.
خەبات محەمەدی، یەكێك لەو كەسانەیە كە شەوی رابردوو لەلایەن هێزێكی چەكداری سوپای عێراق هێرشیان كرایەسەرو بە سپی میدیای راگەیاند: كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە هێزێكی چەكداری عێراقی هێرشی كردەسەر كەمپەكەمان كە زۆربەی ژنو منداڵنو ترسو دڵەڕاوكێ دروستكرد.
بەوتەی محەمەدی، هێزە چەكدارەكان هەڕەشەیان لێكردون كە نابێت لەو شوێنە بنو ئەوان گومانیان لەسەر بووە كە رەنگە هاوكاری داعش بن. پاشان لەلایەن خەڵكەوە پێیان دەگوترێت كە ئەوان لەترسی داعشو بۆردومانی فرۆكەكانی سوریا بەرەو ئەو شوێنە هەڵاتوون و زۆربەیان ژنو منداڵن.
خەبات محەمەدی وتیشی: لەئێستادا بارودۆخی ژیانی ئەو ئاوارانە لە خراپترین حاڵەتدایەو گیانیان لەمەترسیدایە.
كەمپی وەلید، لە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق، لە دوای رووخانی حكومەتی بەعس لەساڵی 2003 بەهۆی سنوورە بەرفراوانەكەی لەگەڵ سووریا بووە پارێزگایەكی شلۆق و نائارام. لەكەمپی وەلید 24 خێزانی كورد بەتێكەڵی لەگەڵ 120 عەرەبی فەلەستینی و ئەهوازی ئێران نیشتەجێكراون، وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێ مانگە هەوڵەكانی تووندتر كردووە بۆ دەرپەڕاندنی ئەو ئاوارانە، بەڵام ئاوارەكان كەللە رەقی دەكەن و بەگوێی وەزارەتی ناوخۆ ناكەن.
AM:09:14:24/06/2014