کیری گەیشتە کوردستان لەگەڵ بارزانی و سەرکردە کوردەکان کۆدەبێتەوە

وزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەوڵیر بۆ کۆبووەنەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی (ماوە بۆ درێژکراو)و سەرکردە کوردەکانی تر لەناویاندا بۆ یەکەمجارە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری دەکات.
کیری دوێنێ ٢٣-٦ سەردانی بەغدای کردو لەسەر پرسی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و هەڕەشەکانی داعش لەگەڵ نوری مالکی و بەرپرسانی تری عێراق بەشیعەو سونەوە کۆبوەوە.



AM:09:47:24/06/2014