ڤیدیۆ.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە وەزارەتی دارایی عێراق داخرا

وەزارەتی دارایی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانی  كارمه‌ندەکانیی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، دەرگاکەی داخرا.

ئەم ئێوارەیە كارمه‌نده‌ گرێبه‌ست هه‌ڵوه‌شاوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌یان و جێكردنه‌وه‌یان له‌ یاسای بودجه‌دا خۆپیشاندانیان لەبەردەم وه‌زاره‌تی دارایی ئەنجامداو ئه‌مه‌ش بووە هۆی ئەوەی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌روازه‌كان دابخه‌ن.

له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌دان كارمه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی خۆدزینه‌وه‌یان له‌ شه‌ڕی داعش له‌سه‌ركار لابران و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، ئێستا ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی حه‌شد داوای دامه‌زراندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.



PM:09:28:02/05/2021