فەلەکیەکانی وڵاتی لوبنان رایانگەیاند کە رۆژی ١٣ ی ئایار دەبێت بەیەکەم رۆژی جەژن.
فەلەکییەکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە رۆژەکان لە هەموو مانگێکی کۆچی و میلادی گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، هەر بۆیە زۆرێک لە خەڵک چاوەڕوانی زانا ئاینییەکانن رۆژەکانیان بۆ دیاری بکەن.
بەپێی زانا فەلەکییەکانی ئەو وڵاتە یەکەم رۆژی جەژن ١٣ ی ئایار کە دەکاتە پێنج شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەم پێیە رەمەزان پڕ دەبێت و ژمارەی رۆژەکانی ٣٠ رۆژ دەبێت.