وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی کۆتایهاتنی خوێندنی ئەمساڵی دیاریكرد

پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد و تیایدا هاتووە، کە ٢٢ی مانگی ٦ کۆتایی ساڵی خوێندن دەبێت.

لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە واژۆی بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، تیایدا هاتووە، قۆناغی (١ تا ٣)ی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل و دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە ٢٢ی حوزەیران دا ئەنجام دەدرێت.  

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، پۆلەكانی (٤ تا ١١) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان لە ٢٢ی حوزەیران ئەنجام دەدەرێت.  

دەقی بڕیارەکان:


PM:03:49:03/05/2021