بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد

کەمێک لەمەوبەر هێرشێکی مووشەکەی کرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد لە نزیک شاری سامەرا.

ئەمشەو ٣ ی ئایار ژمارەیەک موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کرا، کە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و کۆمپانیای سالتی پۆرتی تێدایە. 

تا ئیستا زیانەکان لە رووی گیانی و مادیەوە نەزانراوە. 

شەوی رابردووش، هێڕشکرایە سەر بنکەی ئەمەریکیەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدای نێو دەوڵەتی و هیچ زیانێکی گیانی بە داوەوە نەبوو.



PM:08:12:03/05/2021