لە هێرشی داعش بۆ سەر باشوری کەرکوک ٤ چەکداری هێزە عێراقییەکان کوژران

لە هێڕشەی چەکدارانی داعش ئەمشەو کردیانە سەر باشوووری کورک، کوژراو بریندار لەنێو هێزە عێراقییەکاندا هەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەکدارانی داعش لە ساتی بەربانگدا لە باشوری کەرکوک، هێڕشیان کردۆتە سەر هێزە عێراقییەکان و گورزی قورسیان لێیان وەشاندوون.

ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەو هێرشەدا ٤ چەکداری حەشد کوژراون و ٢ تریش برینداربوون.

هێرش بۆسەر هێزە عێراقییەکان ماوەی هەفتەیەکە هەموو شەوێک ئەنجام دەدرێت و بەشێوەیەکی بەرفراوان و لەچەندان شوێنەوە ئەنجام دەدرێت و گورز لە هێزە عێراقییەکان دەدات.



AM:12:22:04/05/2021