دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی دەركرد

‌هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق
بەبڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی عێراق، مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران هەڵوەشێنرایەوە.
ئەمڕۆ 24/6/2014، دادگای فیدراڵی عیراق مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی عیراقی هەڵوەشاندەوەو بەپێی بڕیارەكەش هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران، ئەندامانی خولی پێشوی پەرلەمانیش دەگرێتەوە.
لەماوەكانی رابردوودا چەندین ناڕەزایی لەسەر مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران لەلایەن هاوڵاتیانەوە دروستبوو، داوا دەكرا بودجەی عێراق بەو شێوازە خەرج نەكرێت‌و یەكسانی لە دابەشكردنی مووچەدا هەبێت.



PM:12:01:24/06/2014