هۆکاری دواکەوتنی پشکی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا دەبێت

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هۆکاری دواکەوتنی پشکی هەرێم لە بەغداوە هونەریی و تەکنیکییە.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " هۆکاری نە ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق پەیوسته بە ماددەی ١١ی پڕۆژەیاساکەوە، چونکە هەردوولا رێککەوتون لەسەر دروستکردنی لیژنەیەکی تەکنیکی و هونەری لەبارەی داهاتی نەوت و نانەوتی.

یەحمەد سەفار کە بەئێن ئارتی راگەیاندووە، دەشڵێت، "دواکەوتنەکە تەنها لەبەر هۆکاری هونەری و تەکنیکیە ئەگەر نا بڕیارەکە لە ١ی مانگی رابردوەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویست بوو چەند لیژنەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە بەغدا لەسەر دیاریکردنی داهاتی هەرێم."




PM:05:45:04/05/2021