عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری راگەیەندرا

حکومەتی عێراق لە ١٢ی ئایارەوە تا ٢٢ی ئایارەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی تووشبوون و گیان لە دەستدان، قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پارستنی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.

لە راگایەندراوێکدا کە لە کۆبوونەوەکەوە دەرچووە هاتووە " لە ١٢ی ئایار تا ٢٢ی ئایار، قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدەن، دەگرێتەوە".

راگەیاندنی ئەو دە رۆژە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ رۆژانی جەژنیش دەگرێتەوەو حکومەت دەیەوێت بەر لەو تێکەڵبوونە کۆمەڵایەتییە بگرێت کە لەو رۆژانەدا روودەدەن.



PM:05:55:04/05/2021