ناوەندێکی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ١٣ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات" بەشێک لەو وڵاتانەى کە رۆژى ١١ى مانگ چاودێرى بینینى مانگ دەکەن، مەحاڵە مانگ ببینن، بۆیە ئەگەر هەیە رەمەزان ٣٠ رۆژ تەواو بکات".

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی جەژن بکەوێتە رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئەم مانگە لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا و ڕەنگە لە چەند وڵاتێکی وەک پاکستان و برۆنای رۆژی هەینی بکەنە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان.


PM:09:01:04/05/2021