لەسەر نەناردنی نەوت و پارە هەرێم و بەغدا مشتومڕیانە


لە کاتێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێم بە خەتابار ناوزەد دەکات لەسەر نەناردنی نەوت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "بەهۆی قسەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ڕاستنەکردنی داهاتی نەوتی هەرێمەوە، بەم نزیکانە وەڵامی وەزارەتەکە دەدەینەوە".  
  
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دوێنێ سێشەممە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتی نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکی نەوتی هەرێمی ڕادەستنەکراوە لە چوارچێوەی بەندەکانی پڕۆژەی بودجەدا.    
    
لە پڕۆژەی بودجەی عێراقدا، هەرێم پابەندکراوە بەوەی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات لەگەڵ نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان، لەبەرانبەر وەرگرتنی پشکەکەیدا کە بەرێژەی ١٢.٦٧٪  دیارییکراوە،  کە نزیکەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە پارە ١٢ ترلیۆن دینار دەکات.



PM:02:46:05/05/2021