شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە روویدا

درانگانی شەوی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە رویدا و ڕووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لەوبارەیەوە بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی راگەیاند" چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان و لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووكیان بەكارهێناوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكە دراوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانیش لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا نەبووە.


AM:09:06:06/05/2021