هەپەگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی

ئەمشەو هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی شه‌ڕی گه‌ریلا و هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بڵاوكرده‌وه‌ و رەتیدەكاتەوە لە سیدەكان گەریلا هێرشی كردبێتە سەر پێشمەرگە. 

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن ‌و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە پێی هەندێک میدیا  هێزەکانی ئیمە لە سیدەکانی خنێرە هێرشی هێزی پێشمەرگەی پەدەکەی کردووە ، بەڵام ئێمە رایدەگەێنین کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خالەکانی پیشمەرگە نەکراوە". 

هەپەگە لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەخوازێت کوردستان داگیر بکات بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەین. ئەمە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و پیرۆزە. ئێمەش چاوەروان دەکەین کە هێزی پیشمەرگە بەشداری ئەم بەرخۆدانە میژوویی و پیرۆز ببن و پشتگیری ئێمە بکەن. ئەگەر پشتگیریش ناکان دەبیت نەکەونە ناو دۆخیک کە لە هەرێمەکانی شەڕدا ئاستەنگی بۆ گەریلا درووست بکەن. لەم بوارەوە ئێمە داواکارین کە هەرکەس هەلویستی نەتەوەیی نیشان بدات.


PM:08:38:06/05/2021