سێ پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن کە چیتر دادگا بۆ مەرامی سیاسی بەكارنەهێنرێت

سێ پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی سزادانی شه‌ش رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بادینان، داوا دەکەن کە چیتر دادگا بۆ مەرامی سیاسی بەكارنەهێنرێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە د.غالب محەمەد ، د. رێبوار کەریم و سەرکەوت شەمسەدین ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چه‌سپاندنی سزای سه‌ر ده‌سنگیركراوانی بادینان له‌لایه‌ن داگای ته‌میززه‌وه‌ ئاماژەیان بەوەکردووە" لەئێستادا گفتوگۆی گەرمی لایەنە سیاسییەکان بۆ قۆناغی داهاتوی عیراق و کوردستان و بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگەکان بەڕێوەدەچێت، لەگەرمەی ئەو گفتوگۆیەدا سزای زیندانیکراوانی بادینان لەلایەن دادگای تەمیزەوە سەپێندرا و حوکمی شەش ساڵەکە بووە بڕیارێکی چەسپاو". 

دەشڵێن" ئەم هەوڵەو لەم کاتەدا دوو ئامانج بۆ ستەمکاران دەپێکێت، لەلایەك لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵن بە گفتوگۆی سیاسی و پێناچێ هەڵوێستی توندیان هەبێ سەبارەت بەو کەیسە، لەلایەکیتریشەوە ئەو حوکمە ستەمکارانەیە دەچەسپێت کە بەناهەق بەرامبەر گیراوانی بادینان دەرکراو ئیتر دەبێتە وانەیەکیش بۆ خەڵکانیتر". 

ئەو سێ پەرلەمانتارە كوردە جەختیان كردۆتەوە كە، ئەم بابەتە نابێ بێدەنگی لێ بکرێت و ئێمە لای خۆمانەوە بە وردی کار لەسەر تەواوی ئەو بڕگانە دەکەین، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە گفتوگۆی چالاکوان و رۆژنامەنوسان لەگەڵ باڵیۆزخانەو کونسولگەری وڵاتان، پێویستیشە دامودەزگا دادوەرییەکانی عیراق لەم بابەتەدا رۆڵیان هەبێت و نەهێڵن چیتر دادگا بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت.


PM:11:23:06/05/2021