کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای سبەینێ هەینی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، پێشبینى دەکرێ سبەینێ هەینى ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران هەورە بروسکە لە نیوەڕۆ وە دەست پێدەکات وە بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە" پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا و
 خێرایی با (10- 20)کم/ک دەبێت، هەروەها لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا دڵۆپ دڵۆپ باران لە هەر یەکە لە دهۆک و زاخۆ (0.4)ملم لە بامەڕنێ  (1.0)ملم لە کانى ماسى باریوە". 


AM:12:00:07/05/2021