ئەو وڵاتەی ناوچەکە دیاریکرا پێشبینی دەکرێت مووشەکە چینیەکەی لێ بکەوێت

ناوەندێکی گەردوونی ئەمەریکا ئەو وڵاتەی ناوچەکەی دیاریکرد کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتووی رۆژی شەممەدا مووشەکە چینیەکەی لێ بکەوێتە خوارەوە.

ناوەندی کۆمەڵەی" ئیرسپەیس کۆربوریشن " ئاسمانی ئەمەریکا رایگەیاند" ئەگەر زۆرە ئەو مووشەکە لەسەر ئاسمانی وڵاتی سودان بکەوێتە خوارەوە، هەروەک پێشتر ئاماژە بۆ کەنارەکانی وڵاتی ئوسترالیا کرابوو کە مووشەکەکەی تێدا بکەوێت".

بەپێی رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمەریکی کە لەزاری ئەو ناوەندەوە وەریگرتووە کە ناوەندێکی بێ قازانجەو حکومەتی ئەمەریکا کۆمەکی دەکات، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات مووشەکەکە رۆژی شەممە دەچێتە فەزای ئاسمانی گۆی زەویەوە".

ئەو ناوەندە ئەوەش دەخاتەڕوو کە مووشەکەکە لە سودان دەکەوێتە خوارەوە.

پێشتر هەندێک میدیای عێراقی باسیان لەوە کردبوو کە مووشەکەکە بە ئاسمانی عێراقدا رۆشتووەو ئەگەری هەیە لەسەر عێڕاق بکەوێتەوە خوارەوە، بەلآم ئەم ناوەندەی ئەمەریکا ئەم ئەگەر بە دوور دەزانێت و چاویان لەسەر ولآتی سودانە.




AM:11:48:07/05/2021