"یەکێک لەو دادوەرانەی سزای دەستگیرکراوانی بادینانی پەسەندکردوە بەنایاسایی تەمەنی کارکردنی درێژکراوەتەوە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" یەکێک لەو دادوەرانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنى سزاداراونى بادینانی پەسەندکردوە، دەبوایە خانەنشین بێت و بەنایاسایی تەمەنی کارکردنی درێژکراوەتەوە". 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بابەتێکدا لەسەر کەیسیسزادراوانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان رایگەیاندووە" دادوەر عەبدوڵڵا عەلی شەرەفانی، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەو یەکێک لەو دادورانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی دەستگیکراوانی بادینانی پەسەندکرد، ساڵی 2020 تەمەنی 65 ساڵی تێپەڕاند،بەیاسا دەبوو خانەنشین ببێت، بەڵام بەشێوەی نایاسایی تەمەنی کاری دادوەری بۆ درێژکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە بەپێی بەدواداچونەکانمان ئەم خاڵانە دەخەینەڕوو:
 
یەک: ئەم فەرمانە نایاساییە، لەگەڵ دەرچونیدا پەیوەندیم بەوەزیری دارایییەوە کرد و داوام لێکرد موچەی ئەم دادوەرانە ڕابگرێت، وتی:ھەوڵدەدەین، بەڵام دواتر بەردەوام بوو !!! 
دواتر وەزیری دارای پێیڕاگەیاندم:  تائێستا سێ جار دژی بووین و ڕاشیدەگەیەنین.

دوو: لە 7/7/2020 دەستەی نەزاھەی کوردستان نوسراوی کردووە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و تێیدا ھاتووە: چەند فەرمانێکتان دەرکردووە بۆدرێژکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێک، ئەم بڕیارە ھیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نیە لە ھەرێمی کوردستان چونکە یاسای درێژکردنەوەیخزمەتی دادوەران کە لە فەرمانەکانتاندا ئاماژەتان پێداوە، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە، دەستەی نەزاھە داوایھەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی خزمەتی ئەو چەند دادوەرەی کردووە.

سێ: بەپێ نوسراوێکی دیکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم، لە دوو پەڕاودا بەچەندین خاڵ روونکراوەتەوە کە ئەم درێژکردنەوەیخزمەتی دادوەرییە کارێکی نایاساییە، کە لە مانگی 7ی 2020دا نوسراوە، سەرۆکی پەرلەمان نوسیویەتی: بەڕێزتان و ئەنجومەنی دادوەریلەم یاسا شکێنی و بەھەند وەرنەگرتنی سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە تەشریعیەکانی ئاگادار دەکەینەوە.

ھەرچەندە ئێمە ھەموو ڕێکارێکی یاساییمان گرتە بەر، بەیاسا سەلمێندرا ئەم کارە نایاساییە، بەڵام دووانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەسەریاسا شکێنی بەردەوام بوون. 

ئەنجام: ئەم دادوەرە دەبوو لە 1/7/2020خانەشین ببێت، بەڵام بەنایاسایی بەردەوام بووە لە کارەکەی، کەواتە پەسەندکردنی حوکمیسزادراوانی بادینانیش لەڕووی یاسایەوە گرفتی ھەیە، ئەم دادوەرە بۆی نیە بە یاسای بەرکات لە کارکردندا بێت.


PM:06:19:07/05/2021