لەڕاگەیەندراوێکدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی ڕایدەگەیەنن" گومان ده‌كه‌ین له ده‌رخستنی راستییه‌كان لە دۆسیەی مستەفا سەلیمیدا".
ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی (11ی نیسانی 2020) مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرایه‌وه و له‌سێداره‌درا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی (14ی نیسانی 2020) فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان پێكهێنا، ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان ئه‌نجامه‌كان و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان به راپۆرتێك له رۆژی (21ی نیسانی 2020) دایه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی راسپێردراو سوودی لێ ببینن و داوامان كرد له ئه‌نجامی كۆتایی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر ده‌رنه‌خستنی راستییه‌كان و بێ وه‌ڵامی حكومه‌ت له رۆژی (1ی ئاداری 2021) به یاداشتێكمان جارێكی دیكه جه‌ختمان له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه راسپێردراوه كرده‌وه و داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه وه‌ڵامی راپۆرتمان بده‌نه‌وه و رای گشتی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م وه‌ڵامه به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتووه".
پەرلەمانتارەکانی پارتی دەشڵێن" گومان ده‌كه‌ین له ده‌رخستنی راستییه‌كان و بۆیه رای گشتی له‌م بابه‌ته ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته له زووترین كاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌ربخات و ئه‌م كه‌سانه‌ی رۆلیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی ئه‌م راده‌ستكردنه‌وه‌یه كه دژی هه‌موو پره‌نسیپ و به‌هایه‌كی پاراستنی مافی مرۆڤه، به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و راستییه‌كان به رای گشتی رابگه‌ێندرێت".
ناوی په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان:
رزگار عیسا سوار
حیكمه‌ت محمد گه‌ودا
ئه‌رشه‌د حسێن محمد
حسیبه سعید گه‌ردی
مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر نێروه‌یی
محسین حسێن دۆسكی
له‌یلا عبدالجبار حدۆ
نزار مه‌لا غفار سورچی