لە کاتێکدا ژمارەیەک ناوەندی فەلەکی پێشبینیان دەکرد کە پاشماوەی مووشەکە چینیەکە جارێکی لە سودان و جارێکی لەناوچەی شام و چەند شوێنێکی تر بکەوێتە خوارەوە، بەپێچەوانە هەموو ئامەنەوە لە زەریای هیندی کەوتە خوارووەو تەقیەوە.
تەلەفیزیۆنی فەرمی چین ئەمڕۆ یەک شەممە ٩ ی ئایار بڵاویکردەوە، نوسینگەی ئەندازیاری چین بۆ بۆشایی ئاسمان رایگەیاند، "پاش چاودێری کردن و شیکاری بۆکردن، لە کاتژمێر ٢:٢٤ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ کۆتا بەشی کەشتیی لۆنگ مارچ ٥ بی یاو-٢ گەیشتەوە ناو بەرگە هەوا".
لە درێژەی راگەیاندنەکەیدا ئاشکرای کرد ئەو ناوچەیەی کەشتیەکەی لێ کەوتۆتە خوارەوە دەکەوێتە نێوان هێڵی درێژی 72.47 پلەی خۆرهەڵات و هێڵی پانی 2.65 پلەی باکور، ئەمەش دەکەوێتە سەر زەریای هیندییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشی گەورەی کەشتییەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناو بەرگە هەوا تەقیوەتەوە و سوتاوە و تێکشکاوە.