نرخی دۆلار و تمەنی ئێرانی بەرزدەبنەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٩ ی ئایار نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە، هەرچی نرخی تمەنی ئێرانیە لەگەڵ دەنگوباسی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا و لابردنی گەمارۆ ئابورییەکان لەسەر ئەو ولآتە، نرخی تمەن رۆژانە بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٩ و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٦ هەزار و ١٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی کە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بە ٦ هەزار و ٨٥٠ دینار، تا رۆژانێک لەمەوبەر بە ٦ هەزار دینار بوو.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٥ هەزار دینارە.




AM:11:08:09/05/2021