کاتی ناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە راگەیەندرا


کاتی ناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە لەلایەن بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، فازل نەبی یەوە ئاشکرا کە لەمانگی ئایاردا دەبێت و هەرروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیە، پێشبینی دەکات فەرمانبەران بەبێ لێبڕین موچە وەربگرن.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵی ئێن ئارتی راگەیاندووە "ئەو داهاتەی کە هەیە بە کەمێک چاکسازییەوە بەشی دابەشکردنی موچە و پڕۆژەی وەبەرهێنانیش دەکات، چونکە داهاتی هەرێم زیادیکردووە."

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " بۆ چارەسەری گرفتەکان پێویستە هەرێم لەگەڵ کازمی کۆبببنەوە و لیژنەیەکی هونەری دروستبکەن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر نییەت پاکی هەبێت لەماوەیەکی کورتدا هەرێم و بەغدا هەموو شتێک یەکلادەکەنەوە."

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندووە، "هەرێم و بەغدا ناتوانن پابەندی رێککەوتنەکە نەبن چونکە بووەتە یاسا."



PM:01:10:09/05/2021