تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

تەندروستیی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو هاووڵاتیانەی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر-یان وەرگرتووە، دەتوانن لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بچن ژەمی دووەمیش وەربگرن".  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پاریزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای جۆری (فایزەر)یان وەرگرتووە پێش ٢١ تاکو ٢٨ ڕۆژ، ژەمی دووەم لە ڕۆژانی دووشەممە ١٠ی ئایار و سێشەممە ١١ی ئایار لە کاتژمێر ٨:٣٠ی خولەکی بەیانی تاوەکو ٥:٠٠ی ئێوارە دەتوانن وەریبگرن.  

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تەواوی ڤاکسین بۆ ژەمی دووەم دابینکراوە، داواکارین بەشێوازێکی هێمنانە ئەو ڕێنماییانەی دانراوە بۆ لێدانی ڤاکسین جێ بەجێی بکەن. 


AM:09:09:10/05/2021