کاتی دادگایكردنی (بەدەل بەرواری) ڕاگەیەندرا


دادگای دووی تاوانەكانی شاری هەولێر کاتی دادگاییكردنی بەدەل بەرواری چالاکوان و مامۆستای شاری دهۆکی ئاشکراکرد.

ئاسۆ هاشم، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی مامۆستا و چاڵاكوانی بادینان (‌بەدەل بەرواری) لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" رۆژی ١٧ی ئابی ئەمساڵ وەک رۆژی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواریی لەدادگای دووی هەولێر دیاریکراوە".

وتیشی" بەدەل بەرواری بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسایی ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠١ دادگای دەکرێت". 

رۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ مامۆستا بەدەل بەرواری بەرپرسی ئەنجومەنی دەنگی مامۆستایانی ناڕازی سنوری شاری دهۆک لە پارکی ئازادی لەلایەن پۆلیسی پارێزگای دهۆكەوە دەستگیرکرا. 


PM:09:00:10/05/2021