وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نوسراوێکدا به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن بڕیایدا به داخستنی ٣٠ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی له پارێزگای دهۆك.
بەپێی نوسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، كه واژۆی ئه‌یاد نه‌قیب خان ئاڤده‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره، ئاماژەی بەوەکردوە" بڕیاردرا به داخستنی په‌خشی ٣٠ كەناڵی تەلەفیزیۆنی لە سنووری پارێزگای دهۆک، تا رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕو رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خاڵی دووه‌می مادده‌ی پێنج له بڕگه‌ی پێنجی ژماره ١ی ساڵی ٢٠١٤ به‌هیچ جۆرێك نابێت كه‌ناڵ به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات.
هاوکات لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئاماژە بەناوی ئەو كەناڵانە کراوە کە بریتین لە كه‌ناڵه‌كانی (نیوماكس، نیبه‌ر ، بفرین، هه‌ڤره‌نگ ، نوبار، تاڤ، ئۆرسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV).
دەقی نوسراوەکە: