وەزارەتی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی هەرێم له‌سەر دیاریکردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئەمشەو دووشەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشه‌ممه كه ده‌كاته رۆژی ٢٩ی مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كۆده‌بێته‌وه".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمشەو لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد" به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی رۆژنامه‌وانی بانگھێشت ده‌کەین بۆ ئاماده‌بونتان و رێكخستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌كاتژمێر ٦:٣٠ خوله‌كی سبه‌ینێ سێشه‌ممه".
بەیانی ئەمڕۆش نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەگەر لە ئێوارەی سێشەممە بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرێت، ڕۆژی چوارشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن".