نرخی زێر دادەبەزێت



ئەمڕۆ سێشەممە ١١ ی ئایار نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی زێڕ لە هەرێم دادەبەزێت.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٦٧ دۆلار، یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٣٦ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٦ سەنتە.

نرخی زێڕ وەک سەندیکای زێڕنەگەرانی هەولێر بڵاویکردۆتەوە، بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٢ هەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨١ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٨ ھەزار دینارە‎.




AM:10:41:11/05/2021