یەکەم رۆژی جەژن لە عێراق راگەیەندرا

وەقفی سوننی کە نوێنەرایەتی سونەکان عێراق دەکەن، ڕایگەیاند " ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە".

ئەوە لە کاتێکدا کە تا ئێستا شیعەکانی عێراق هیچ راگەیاندنێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام هەمیشە بە جیاواز لەگەڵ سونە جەژن دەکەن و رۆژێک دوای سونەکان جەژن دەگێڕن.

 دەوڵەتی سعوودیە ئەمڕۆ ڕایگەیاند " سبەی چوارشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش لەگەڵ سونەکان ئەم ئێوارەیە رایگەیاند کە رۆژی پێنج شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.



PM:08:33:11/05/2021