عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە درانگانی شەوی ڕابردووەوە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە سەرجەم شارەکانی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند" لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی ڕابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە سەرجەم شارەکانی عیراق، کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دادەخرێت.

بە وتەی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٢ رۆژ دەبێت و لە شەوی ڕابردوەوە دەستیپێکردوە و شەوی ٢٢ی ئایار کۆتایی دێت.


AM:09:53:12/05/2021