هەپەگە لەسەر هێرشی تورکیا و چالاکیەکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشی تورکیا و چالاکیەکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ١١ی ئایار و لە کاتژمێر ٩:٣٠ دا لە دژی سووپای تورکیا لەسەر شاخی شەهید سەرحەد لە ناوچەى مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورز لەو گروپە داگیرکەرە درا".

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

هێرشی ئاسمانی و بۆردومان

سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

زانیاری بەرفراوان لەبارەی ئەو هێرش و بۆردومانانەوە بەمشێوەیەیە:

١١ی ئایار لە کاتژمێرەکانی ١٢:٣٠ ، ١٣:٣٠ و ٢٠:١٠ شاخی زەندورا لە دیوی ناوچەى ئاڤاشینەوە بۆرودمانکرا.

١١ی ئایار لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ دا شاخی زەندورا و ناوچەى کێستە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە کۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

١١ی ئایار لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا دۆڵی ئاڤاشین لە ناوچەی ئاڤاشین ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.

١١ی ئایار کاتژمیر ١٨:٢٠ گۆڕەپانی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.

١٢ی ئایار کاتژمیر ١٠:٣٠ ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

١٢ی ئایار لە کاتژمێرەکانی ٠٤:٢٠ و ٠٦:٠٠ جموجوڵی کۆپتەر بەسەر ناوچەکانى قەڵای بێدەوێ، تیپی تی و کانیانیش لە زاپ هەبوو.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".


PM:07:35:12/05/2021