تەندروستی هەولێر پلانە تەندروستیەکانی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا پلانە تەندروستیەکانی بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزان بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ١١ تیمی پزیشکی بۆ رۆژانی جەژن خسراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ژمارە ١٢٢ پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری تەندروستی بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ١١ تیمی تەندروستی خراونەتە ئامادەباشییەوە". 

باسی لەوەشکردووە، لە رۆژانی جەژندا نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن ٢٤ کاتژمێر بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی.


PM:08:01:12/05/2021