مستەفا کازمی لە جەژندا بەڵێن بەهەرێم دەدات مووچە بنێریت

پەرلەمانتارێکی عێراق مژدەی ناردنی مووچە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و چوونی وەفدێکی هونەری هەرێم بۆ بەغدا دوای جەژن ئەنجام دەدرێت.

کوردساتنیوز لە زاری شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە کە حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێکەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردۆتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوسراوێکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

ئەو پەرلەمنتارە دەشڵێت " رێکەوتنی ھەرێم و عێراق باسی لە رادەستکردنی نەوت نەکردووە بەڵکو باسی لە رادەستکردنی داھاتی فرۆشی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کردووە و جەختیشیکردەوە لەوەی دوای جەژن وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەردانی بەغداد دەکات.

میرزا دەشڵێت " مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات".



AM:11:53:13/05/2021