ئاماری قوربانیانی فەلەستین بەرزدەبێتەوە بۆ (٤٧١) کەس

ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئیسرائیل دەزگای هەواڵگریی حەماسیان بۆردومان كرد، هاوکات لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ئاماری قوربانیان بەرزبۆتەوە بۆ (٤٧١) کەس.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە غەززە دەزگای هەواڵگریی حەماسیان بۆردومان کردوە.

لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند" ژمارەی کووژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە بەرزبوونەوەدایە و ئاماری ئەو كەسانەی لە هێرشەكاندا کووژراون گەیشتووەتە ٨٣ کەس، هەروەها ٣٨٨ كەسیش بریندار بوون".


PM:01:51:13/05/2021