قوباد تاڵەبانی سەردانی کۆماری ئەرمینیا دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی سێ رۆژە سەردانی كۆماری ئەرمینیا دەکات".

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان". 

باسی لەوەشکردووە، لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ ١٤/٥ دەستپێدە‌كات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.

دەشڵێت" لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن". 


PM:01:04:14/05/2021