ئاماری كوژراوانی فەلەستین بەرزدەبێتەوە بۆ (١١٩) کەس

شەڕو پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بەردەوامە و لە رۆژانی جەژنیشدا بۆردومانەکانی هەردوولا بەردەوام بوو، لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ئاماری کوژراوان بەرزبۆتەوە بۆ (١١٩) کەس.

لەم باریەوە وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند" ژمارەی کووژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە بەرزبوونەوەدایە و ئاماری ئەو كەسانەی لە هێرشەكاندا کووژراون گەیشتووەتە ١١٩ کەس، هەروەها ٨٣٠ كەسیش بریندار بوون، کە لەنێو كوژراوەكاندا ٣١ منداڵ و ١٩ ژن هەن". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی ئیسرائیل دەستیان كردەوە بە بۆردومانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی خان یونس لە باشوری كەرتی غەزە. 


PM:01:40:14/05/2021